Heman Hussein Yaseen
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر - AA
پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و بە مەبەستی چارەسەریی رەوانەی دەرەوەی وڵات کرا.
ماوەی چەند رۆژێکە پارێزگاری ھەولێر، فرسەت سۆفی تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و شەوی رابردوو بەھۆی خراپی رەوشی تەندروستیی رەوانەی تورکیا کرا.
سەرۆکی ئەنجوومەمی پارێزگای ھەولێر، عەلی رەشید لە پەیامێکدا خەمباری خۆی دەربڕیووە بەھۆی ناجێگیری رەوشی تەندروستیی پارێزگاری ھەولێر، فرسەت سۆفی کە شەوی رابردوو بەھۆی خراپی دۆخی رەوشی تەندروستیی رەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێردا ھاتووە "ئەنجوومەمی پارێزگای ھەولێر غەمبارە بە ناجێگیری تەندروستی برای ئازیزمان فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر بەھۆی ئەو پەتا نگریسەوە و ئەمشەو بەمەبەستی چارەسەری سەفەری دەرەوەی وڵاتی کرد".
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، داوای شیفای بەپەلەی لە خوای گەورە کردووە و ھیوای خواستووە پارێزگاری ھەولێر و سەرجەم نەخۆشانی کوردستان، عێراق و جیھان ئەم پەتا نەگریسە تێپەڕێنن و دووربن لە ھەر نەخۆشییەک.