Fakhradin Ibrahim Mohammad
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
بەرە بەیانی ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی بە هۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا، کۆچی دوایی کرد.
فرسەت سۆفی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستییەوە رۆژی ٣ی تشرینی دووهەم بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات کرا.
فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو بوو بە پارێزگاری هەولێر.
فرسەت سۆفی دکتۆرای لە یاسای گشتی هەبوو و پێشتر مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بووە و هەروەها ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو.