عێراق

پەیامی سەرەخۆشی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی فرسەت سۆفی: "د.فرسەت کەسێکی نیششتمانپەروەر و دڵسۆز و لێهاتوو بوو. هەموو ژیان و تەمەنی خۆی لە خزمەتکردنی نیشتمان و خەڵکیدا بەسەربرد".

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 18.11.2020 - نوێکردنەوە : 18.11.2020
پەیامی سەرەخۆشی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی فرسەت سۆفی: "هەموو ژیان و تەمەنی خۆی لە خزمەتکردنی نیشتمان و خەڵکیدا بەسەربرد".

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو، رادەگەیەنێت کە کۆچی دوایی فرسەت سۆفی زیانێکی گەورەیە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە پەیامەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە "کاک د.فرسەت کەسێکی نیششتمانپەروەر و دڵسۆز و لێهاتوو بوو. هەموو ژیان و تەمەنی خۆی لە خزمەتکردنی نیشتمان و خەڵکیدا بەسەربرد و لە هەموو پۆست و بەرپرسیارەتییەکانیدا لە قۆناغی پەرلەمانتاریی و دواتریش، داکۆکیکارێکی دیاری پرۆسەی چاکسازیی بوو. بەتایبەتی وەک پارێزگاری هەولێر، ئەرکەکانی بە دڵسۆزی و لە خۆبوردوویی بەجێ دەگەیاند و خۆم لە نزیکەوە، ئاگاداری دڵسۆزی و پەرۆشی و کارامە ئەو بووم لە خزمەتکردنی خەڵکی هەولێر و هەرێمی کوردستان بەگشتی، بۆیە کۆچکردنەکەی زۆر خەمگینی کردم و زیانێکی گەورەشە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان".

مەسرور بارزانی راشدەگەیەنێت "بەم بۆنە خەمناکەوە، ماتەمینی خۆمان رادەگەیەنین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای هەولێر دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە هەموولایەکمان ببەخشێت. یاد و هەڵوێستەکانی کاک د.فرسەت سۆفی هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın