عێراق

تورکمانەکان داوا دەکەن لە هەموارکردنەوەی دەستووری عێراقدا مافیان پێشێل نەکرێ

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق د.بەشیر حەداد، پێشوازی لە سەرۆكى بەرەى توركمانى و ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکمانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

Fahrettin İbrahim  | 12.11.2019 - نوێکردنەوە : 13.11.2019
تورکمانەکان داوا دەکەن لە هەموارکردنەوەی دەستووری عێراقدا مافیان پێشێل نەکرێ

Arbil

هەولێر - AA

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق د.بەشیر حەداد، پێشوازی لە سەرۆكى بەرەى توركمانى و ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکمانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

شاندێکی بەرەی تورکمانی کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکمانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ئەرشەد ساڵحی سەردانی د. بەشیر حەداد-یان کردووە.

بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنەکدا باس لە پرسە گرنگەکانی ئەمڕۆی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق کرا، بەتایبەت بابەتی هەموارکردنەوەی دەستوور. شاندی تورکمانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەیان بەوەدا کە پێویستە لە کاتی هەموارکردنەوەی دەستووردا مافی زیاتر بۆ تورکمانەکان دیاری بکرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.

لە لایەن خۆشیەوە دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەدا کە تورکمانەکان پێکهاتەيەكى سەرەکی ئەم وڵاتەن و رۆڵیان هەبووە لە بنیاتنانی عێراقی نوێ دا و پشتگیری تەواوی مافە ڕەواکانی تورکمانەکان و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق دەکەن تاوەکو لە نێو هەمواری دەستووردا مافەکانیان پارێزراو بێت و وەکو هەموو پێکهاتەکانی دیکەی عێراق مافیان پێ بدرێت.

هەر لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەتایبەت کەرکووک کراو، هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هەر بڕیاريك لەسەر کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بدرێت پێویستە بە رەزامەندی و رێکەوتنی هەموو لایەنەکان بێت و هیچ لایەنێک ناتوانێت تاكلايەنانه بڕیار لەسەر ئەو ناوچانە بدات و پێویستە مافی هەموو پێكهاتەکانی ئەو ناوچانە پارێزراو بێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın