Abdulhameed Husseın Karam
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر -AA
بەبۆنەی ھاتنی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٠، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر خەلیل حەداد لە بەیاننامەیەک دا گەرمترین پیرۆزبایی لە ھاووڵاتیانی کوردستان وعێراق بە ھەموو پێکھاتەکانيیەوە دەکات و ھیواخوازە ساڵی نوێ ساڵی پڕ لە خێر و خۆشەویستی و ئارامی و سەقامگیری بێت بۆ ھەموو لایەک.
لە بەیاننامەکەدا، کە نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشیر حەداد، بڵاویکردووە داوا لە تەواوی ھێزە سیاسیەکانی کوردستان و پارتە نیشتمانیەکان دەکات، ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ ھاوکاری و یەکڕیزی و تەبایی نیوانیان، تاوەکو پێکەوە دەستکەوتەکان بپارێزین و بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بین، بە ئومید و گەشبینییەوە سەیری داھاتوو بکەین، و کاری زیاتریش بکرێت بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتوری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکھاتەکانی وڵات.