İdiris Okuduci,1 23
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
فه‌رمانده‌ی لیواكانی سه‌ید شوهه‌دای سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، ئهبولعهلائ ئه‌لوه‌لایی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه سه‌رجه‌م بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق گه‌مارۆ ده‌ده‌ن.
وه‌لایی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا'ی له به‌غدا به "باڵیۆزخانه‌ی خراپی" ناوبرد و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌م نزیكانه ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق گه‌مارۆ ده‌ده‌ن.
ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه جگه له ئه‌مریكا "وڵاته درێژكراوه‌كانی ئه‌ویش" ده‌كه‌نه ئامانج و سعوودیه و به‌حرێن و ئیماراتیشی به دوای یه‌كدا ریز كرد وه‌ك "درێژكراوه‌كانی ئه‌مریكا".
وه‌لایی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ١٩٧٩ له تاران و ههڵكوتاسه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له به‌غدا پوخته‌یه‌كی مێژووی ٤٠ ساڵه‌یه.
سه‌دان كه‌س كه بۆ پرۆتێستۆکردنی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بارەگاكانی چەکدارانی حزبوڵڵا عێراق كه سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی-یه، كاته‌كانی به‌یانی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه و پاشان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه و چوونه ناوی.
خۆپیشانده‌ران بەرلە چوونه ناو بینای باڵیۆزخانه‌كه، دیواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بیناكه‌یان ئاگر تێبه‌ردا.
ئەمریکا لەساڵی ٢٠٠٩ گرووپی چەکداری حزبوڵڵا عێراق-ی خستەناو لیستی تیرۆرەوە.