عێراق

عێراق.. لێدوانی بەشیر حەداد سەبارەت بە کابینەی نوێی حکوومەت

- جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد: "ئەگەر پێکهاتەکان لە کابینەی نوێی حکوومەتەدا بەشدارییان پێ نەکرێت و مافەکانیان لەبەرچا نەگیرێت، ئەوا کاریگەری خراپی بۆسەر داهاتووی وڵات دەبێت".

Zana Natık Kerem  | 16.02.2020 - نوێکردنەوە : 27.02.2020
عێراق.. لێدوانی بەشیر حەداد سەبارەت بە کابینەی نوێی حکوومەت

Baghdad

بەغدا - AA

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد رایگەیاند "ئەگەر پێکهاتەکان لە کابینەی نوێی حکوومەتەدا بەشدارییان پێ نەکرێت و مافەکانیان لەبەرچا نەگیرێت، ئەوا کاریگەری خراپی بۆسەر داهاتووی وڵات دەبێت".

بەشیر حەداد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە کابینەی نوێی حکوومەت دوا و گوتی: "ئومێد دەکەین کابینەی نوێی حکوومەت، کابینەیەکی هاوسەنگ بێت و مافی سەرجەم پێکهاتەکانی تیایدا لەبەرچاو گیرابێت، هەروەها داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی رەوشی ئێستا چارەسەر بێت و وڵاتیش لە رووی سیاسییەوە سەقامگری بێت".

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەیشکرد کە تەنها چەند رۆژێکی کەم ماوە لە بەردەم سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، محەمەد تۆفیق عەللاوی تا کابینەی حکوومەتەکەی رابگەیەنێت، چونکە ماوەی دەستوورییەکەی کە بۆ پێکهێنانی کابینەی حکوومەتەکەی پێیدراوە، خەریکە کۆتایی دێت.

بەشیر حەداد باسی لەوەشکرد، چاوەڕان دەکرێت کە بەم زووانە محەمەد تۆفیق عەللاوی کابینەی حکوومەتەکەی رابگەیەنێت کە جێگەی رەزامەندی هەموو لایەک بێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد گوتیشی: "ئەگەر پێکهاتەکان لە کابینەی نوێی حکوومەتەدا بەشدارییان پێ نەکرێت و مافەکانیان لەبەرچا نەگیرێت، ئەوا کاریگەری خراپی بۆسەر داهاتووی وڵات دەبێت".

دوێنێ شەممە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، محەمەد تۆفیق عەللاوی رایگەیاندبوو کە لەمیانی ئەم هەفتەیەدا، کابینەکەی حکوومەتەکەی پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.

سەرەتای مانگی شوبات سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت راسپارد ئەوەش دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا خۆپیشاندەران، عادل عەبدولمەھدی-یان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın