Hawkar Yaseen
29 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێێ راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ١٠٥ تووشبوو، ٩٨ لە هەولێر، ٧٢ لە سلێمانی، ١٨ لە گەرمیان، دوو کەس لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش نۆ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٣٩ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٦٢ کەس، ١١٩ کەس لە هەولێر، ١٧ کەس لە سلێمانی، ٣١ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش ١٠ کەس چاکبوونەتەوە.
هەربەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، پێنج کەس لە دهۆک، چوار کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە هەولێر، یەک کەس لە راپەڕین و یەک کەسیش لە گەرمیان.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا ٨١٠ هەزار و ٥٤٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٩٦ هەزار و ٢٠١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا ٦٠ هەزار و ١٦٥ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٢ هەزار و ٩٠٤ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش سێ هەزار و ١٣٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.