Rewa Mahmood Hasan
29 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2020
سلێمانی - AA
بەرپرسانی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە دەباشان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکەن.
ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، وەفدێکی باڵای گۆڕان بەسەرۆکایەتی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی سەردانی گردی دەباشانی کرد لە شاری سلێمانی و لەگەڵ وەفدێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی هاوسەرۆکان، بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی کۆدەبنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لهبارهی دوایین گۆڕانكارییهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق بهگشتی، قهیرانی دارایی، دواكهوتنی مووچه و پهیوهندی نێوان هەردوولا .