Gökhan Varan
29 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لەبارەی تیرۆرکردنی زانای ئەتۆمیی ئێران، موحسین فەخریزادە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئیدانەی تیرۆرکردنی ناوبراوی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دڵگران بووین بە تیرۆرکردنی زانای ئێرانی موحسین فەخریزادە. ئەم کارە قێزەونە ئیدانە دەکەین و سەرەخۆشی ئاراستەی حکوومەتی ئێران و خێزانی خوالێخۆشبوو دەکەین".
جەخت لەوەشکراوەتەوە کە تورکیا دژبە هەموو هەوڵێکی تیرۆریستییە کە ئامانجی تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، داواشیکردووە ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.