سياسەت, جيهان

فەڕەنسا.. کاردانەوەکان لەهەمبەر پڕۆژەیاسای ئاسایش لە فراوانبووندان

خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا دژبە پڕۆژەیاسای ئاسایش و توندوتیژی پۆلیس، پێکداهەڵپژانی لێکەوتەوە.

Alaattin Doğru  | 29.11.2020 - نوێکردنەوە : 02.12.2020
فەڕەنسا.. کاردانەوەکان لەهەمبەر پڕۆژەیاسای ئاسایش لە فراوانبووندان

Ile-de-France

پاریس- AA

لە فەڕەنسا دژبە توندوتیژی پۆلیس و پڕۆژەیاسای ئاسایش کە وێنەگرتنی هێزە ئەمنییەکان قەدەغە دەکات، خۆپیشاندان ئەنجامدرا و پێکداهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس روویدا.

لەسەر بانگەوازی میدیا و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندان لە سەرانسەری فەڕەنسا ئەنجامدران.

دیارترینیشیان گردبوونەوەی هەزاران خۆپیشاندەر بوو لە پاریس-ی پایتەخت کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی ماکرۆن-یان دەکرد.

لە خۆپیشاندانەکاندا پێکداهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا و نۆ خۆپیشاندەر دەستگیرکران.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا، نزیکەی ٤٦ هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە.

پڕۆژەیاسای ئاسایش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی فەڕەنسا پەسەند کراوە و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی پیران، ئەگەر ئەنجوومەنی پیران، پەسەندی بکات دووبارە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دەدرێتەوە.

بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە هەر کەسێک وێنەی هێزە ئەمنییەکان بڵاوبکاتەوە بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی دەکرێت، هەروەها تا ٤٥ هەزار یورۆ-ش سزای ماددی لێوەردەگیردرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın