Zana Natık Kerem
29 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
ئەو لیژنەیەی کە لەسەر ئاستی باڵا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی-یەوە لەژێر ناوی (تیمی قەیرانەکانی لەناکاو) بە ئامانجی بەڕێوەبردنی کارگێڕی، دارایی و ئەمنی، ھەروەھا پاراستنی خۆپیشاندەران، دامەزراوەکانی دەوڵەت و سامانی تایبەت لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار پێکھێنراوە، گەیشتە شارەکە.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاندووە "لە روانگەی پەرۆشیمان بۆ سەپاندنی یاسا، پتەوترکردنی شکۆی دەوڵەت، رووبەڕووبوونەوەی ھەر کەسێک کە ھەوڵی نانەوەی گرژیی لەنێوان رۆڵەکانی عێراق دەدات و ھەڕەشە لە دەوڵەت و دامەزراوەکانی دەکات، بە گرنگمان زانیوە کە بەپێی یاسا، گیانی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بپارێزێن".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەبارەت بە پێشھاتەکانی ئەم دواییەی شاری ناسرییە راگەیاندووە کە چارەسەرکردنی رەوشی شاری ناسرییە پێویستی بە ھەڵوێستێکی بەرپرسانەی ھەموو ئاستەکان ھەیە و گوتی:
"بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەیەکی باڵامان لەژێر ناوی (تیمی قەیرانەکان لەناکاو) بەئامانجی بەڕێوەبردنی کارگێری، دارایی و ئەمنی پێدەدرێت بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت و سامانی تایبەت لە شاری ناسرییە، پێکھێناوە".
مستەفا کازمی باسی لەوەشکردووە، ئەرکی لیژنەی (تیمی قەیرانەکانی لەناکاو) ئەوەیە، رووبەڕووی ھەموو ئەو کەسانە ببێتەوە کە ھەوڵ دەدەن خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان و دەوڵەت، بەگژ یەکدا بکەن.
ھاوکات ئەو لیژنەیەی کە لەسەر ئاستی باڵا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی-یەوە لەژێر ناوی (تیمی قەیرانەکانی لەناکاو) بە ئامانجی بەڕێوەبردنی کارگێڕی، دارایی و ئەمنی، ھەروەھا پاراستنی خۆپیشاندەران، دامەزراوەکانی دەوڵەت و سامانی تایبەت لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار پێکھێنرا، گەیشتە شارەکە.