عێراق

سلێمانی.. ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد

- دوای تێپەڕینی زیاتر لە ٥٠ رۆژ و بەهۆی نەدانی مووچەکانیانەوە، فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە بەرێوەبەرایەتییەکان لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و لەئێستادا هیچ جۆرە مامەڵەیەک تیایاندا رایی ناکرێت.

Rewa Mahmood Hasan  | 29.11.2020 - نوێکردنەوە : 30.11.2020
سلێمانی.. ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

دوای تێپەڕینی زیاتر لە ٥٠ رۆژ و بەهۆی نەدانی مووچەکانیانەوە، فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە بەرێوەبەرایەتییەکان لە شاری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و لەئێستادا هیچ جۆرە مامەڵەیەک تیایاندا رایی ناکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆلو کەوتوون، لەئێستادا هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا، دادنووس، بانکەکان، شارەوانییەکان دەوامیان راگرتووە تا ئەو کاتەی مووچەکانیان پێ دەدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان کارمەندانی ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتیش بەنیازی ئەنجامدانی بایکۆتن تا ئەو کاتەی مووچەکانیان وەردەگرن ئەوانیش، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرایەتی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرە، تاپۆ و دادگا، دەستەی گەشتوگوزار و دەستەی وەبەرهێنان کە لەئێستادا دەوام تیایاندا ئاساییە.

هەندێک لە فەرمانگەکان لە رۆژی چوارشەممەدا دەستیاندایە مانگرتن، لەوانە کارەبا، ئاو، دادگا و دادنووس، بەڵام بە هۆکاری جیاواز ژمارەیەکیان بایکۆتەکەیان شکاند.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın