Zana Natık Kerem
20 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2025
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی ١٠یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە ھەولێر کردەوە.
لە پێشانگاکەدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەوە کە تایبەتن بە بوارەکانی ئۆتۆمبێل، پارچەی یەدەگ و جوانکاری تیایدا بەشداریان کردوووە.
پێشانگاکە تا ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١١:٠٠ پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە بە ڕووی سەردانیکەراندا، کراوە دەبێت.
ھەروەھا زاندراوە کە ١٢ کۆمپانیای گەورە بە ١٩ براندی جیاواز، ١٦٠ کۆمپانیای جوانکاری و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل کە ٤٠یان ناوخۆیی و ١٢یان بیانین لە پێشانگەکەدا، بەشداری دەکەن.
لە پێشانگاكەدا، گەورەترین ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل نمایش دەکرێن.