شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق خستنەخوارەوەی دڕۆنێکی لە بەسرە ڕاگەیاند
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، سەعد معن: "دڕۆنێک کە بڕێکی ماددەی تەقەمەنیی ھەڵگرتبوو لە پارێزگای بەسرە خراوەتە خوارەوە".
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، سەعد معن خستنەخوارەوەی دڕۆنێکی لە بەسرە، ڕاگەیاند.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق "INA" بڵاویکردەوە کە سەعد مەعن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دڕۆنێک کە بڕێکی ماددەی تەقەمەنیی ھەڵگرتبوو، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لە ناحیەی سیبە سەربە ئەبی خەسیب باشووری ڕۆژھەڵاتی بەسرە خراوەتەڕوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ڕووداوی خستنەخوارەوەی دڕۆنەکە ھیچ زیانێکی گیانیی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.
