جيهان, عێراق

عێراق: "دەست نیشان کردنی سنووری دەریاییمان لەگەڵ یاسای دەریایی نێودەوڵەتییدا گونجاوە"

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند کە دەست نیشان کردنی سنووریی دەریایی وڵاتەکەی پرسێکی سەروەرییە و دەستوەردان لەو پرسە مایەی قبوڵکردن نییە.

Mohammed Hamood Ali Al Ragawi  | 23.02.2026 - نوێکردنەوە : 23.02.2026
عێراق: "دەست نیشان کردنی سنووری دەریاییمان لەگەڵ یاسای دەریایی نێودەوڵەتییدا گونجاوە"

Istanbul

عێراق ــ AA

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند کە دەست نیشان کردنی سنووری دەریایی وڵاتەکەی، لەگەڵ یاسای دەریایی نێودەوڵەتییدا گونجاوە و ئاماژەی بەوەشدا دەست نیشان کردنی سنووریی دەریایی وڵاتەکەی پرسێکی سەروەرییە و دەستوەردان لەو پرسە مایەی قبوڵکردن نییە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ھەنگاوی وڵاتەکەی بۆ ڕادەستکردنی نەخشەی سنوورە ئاوییەکانی بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: " بڕیاری حکوومەتی عێراق ژمارە (٢٦٦)ـی ساڵی ٢٠٢٥، پاڵپشت بووە بە ژمارەیەک لە یاسا و بڕیار و لێدوانە پەیوەندیدارەکان بە مافەکانی عێراق و تایبەتمەندییەکانی لە ناوچە ئاوییەکاندا، ئەمەش بە پێی حوکمەکانی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریاکان بۆ ساڵی ١٩٨٢ و بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی".

ڕاشیگەیاندووە: "بڕیاری دەست نیشان کردنی سنوورە ئاوییەکانی عێراق بە ئامانجی کۆکردنەوە و تەواوکردنی رێکارە یاساییە پێشووەکان بووە کە پەیوەستن بە سنوورە ئاوییەکانی عێراقەوە لە یەک بەڵگەنامەدا کە بە خاڵی جوگرافی ورد پشتیوانیی کراوە".
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشکەوتنە ھاتووە کە لە یاسای نێودەوڵەتیی دەریاکاندا رووی داوە، لەوانەش فراوانکردنی تایبەتمەندی و دەسەڵاتەکانی دەوڵەتی کەناراوەکان و ڕایگەیاندووە: "دەست نیشان کردنی سنووری دەریاییمان لەگەڵ یاسای دەریایی نێودەوڵەتییدا گونجاوە".

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە دەست نیشان کردنی سنووریی دەریایی عێراق، پرسێکی سەروەرییە و دەستوەردان لەو پرسە مایەی قبوڵکردن نییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی کوێت، ھەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە وڵاتەکەی بانگکردووە و پێی راگەیاندووە کە ھەنگاوەکەی عێراق لەبارەی پرسی دەست نیشانکرنی سنووریی دەریاییدا، بەزاندنی سنووری دەریایی کوێتە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın