له كهركووك هێرشی چەکداریی کرایە سەر ماڵی پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی عێراق گولسەل
Baghdad
بەغدا - AA
هێرشی چەکداریی کرایە سەر ماڵی پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی عێراق، گولسەل محەمەد لە شاری کەرکووک.
هێرشە چەکدارییەكه كه لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرایە سەر ماڵی گولسەل محەمەد لە ناوەندی شاری کەرکووک، زیانی گیانیی لێنهكهوتهوه.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، محەمەد سەمان ئاغا لە ڕاگەیاندراوێکدا بە توندی ئیدانهی هێرشە چەکدارییەكهی کرد و، ڕایگهیاند: "ئەم هێرشە هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای کەرکووک و پێشێل کردنێکی ئاشکرای یاسایە".
سەمان ئاغا داوای لە دەسەڵاتە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی کەرکووک کرد لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و شەفاف لەسەر بابەتەکە دەست پێ بکەن، ئەنجامدەرانی هێرشەکە ئاشکرا بکەن و ڕادەستی دادگایان بکەن.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی نهگرتووهته ئهستۆ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
