عێراق

سوودانی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراک کۆبوویەوە

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆم باراک پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، ھەروەھا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 22.02.2026 - نوێکردنەوە : 22.02.2026
سوودانی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراک کۆبوویەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراک پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، ھەروەھا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی کردووە لە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراک.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، ھەروەھا دۆخی گشتی ناوچەکە و ھەوڵەکانی عێراق بۆ پاڵپشتیکردن لە سەقامگیریی ناوچەکە بەتایبەت لە سووریا تاوتوێ کراون.

ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دیدارەکەدا، بیروڕا سەبارەت بە ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە ئاڵوگۆڕکراوە و جەختیش لەوەکراوەتەوە کە گرنگە ململانییەکان بە گفتوگۆ و کەناڵە دیپلۆماسییەکان چارەسەر بکرێن.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، لە دیدارەکەدا، باس لە دەرفەتەکانی ھاریکاری ئابووری و پشتیوانیکردن لە گەشەپێدانی ھەمەلایەنە کراوە و لەو بارەیەوە محەمەد شیاع سوودانی جەختی کردووەتە لەسەر ئەوەی کە پێویستە کێشەکان بەشێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر بکرین و ڕێگریکریش بکرێت لە دەستدرێژی و پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتانی ناوچەکە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە، لەبەرامبەردا تۆم باراک ئاماژەی بەوەداوە کە عێراق ڕۆڵێکی گرنگ دەگێرێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چارەسەرکردنی کێشەکان و کەمکردنەوەی گرژێیەکان لە ناوچەکەدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın