لە عێراق "کۆبوونەوەیەکی نائاسایی" بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە ئەنجامدرا
- بەسەرپەرشتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی، "کۆبوونەوەیەکی نائاسایی" لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی ئەمنی، ھەواڵگریی، تەندروستی و کۆچبەران ئەنجامدرا و پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کران.
Arbil
ھەولێر ــ AA
لە عێراق "کۆبوونەوەیەکی نائاسایی" ئەنجامدرا کە لە میانیدا پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە قاسم ئەعرەجی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کردووە بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی دۆخی ئەمنی عێراق و ئەو ئەڵنگارییانەی کە بەرەوڕووی دامەزراوەکانی دەوڵەت بوونەتەوە لە سایەی گۆڕانکارییە خێراکانی سەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنی و ھەواڵگرییەکان، ھەروەھا نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و کۆچ و کۆچبەران ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
باسی لەوەش کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، باسێکی گشتگیر و تێروتەسەل لەسەر توانا ئەمنی و ھەواڵگرییەکانی عێراق پێشکەشکراوە، ھەروەھا و ھەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ ئاستی ئامادەیی و ھەماھەنگی ھاوبەشی دەزگا ئەمنی و ھەواڵگرییەکاندا کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە چۆنێتی چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە کراوە کە بەرەوڕووی کاری دەزگا ئەمنییەکان دەبنەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتە لەسەر گرنگی یەکخستنی دامەزراوەکان، ھەوڵەکان و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان کە یارمەتیدەردەین بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، ھەروەھا دروستکردنی سیستەمێکی ئەمنی بەھێزتر کە بتوانێت ھاووڵاتییان بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشداوە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دۆخی ئەمنی سەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی، ھەروەھا باس لە کاریگەری ئەو گۆڕانکارییانە لەسەر عێراق کراوە و جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە تێڕوانینێکی چالاک پەیڕەو بکرێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و سەقامگیری وڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرجەم سیناریۆکان.
