عێراق

سوودانی: "ڕێگا نادەین عێراق بخرێتە ناو ململانێیە سەربازییەکان لە ناوچەکە "

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند کە پابەندن بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە بیانییەکان لە عێراق.

Zana Natık Kerem  | 10.03.2026 - نوێکردنەوە : 10.03.2026
سوودانی: "ڕێگا نادەین عێراق بخرێتە ناو ململانێیە سەربازییەکان لە ناوچەکە "

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە، ھەروەھا پرسی ھەناردەکردنی نەوتی عێراقیان لە ڕێگای تورکیاوە، تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ.

ڕاشیگەیاندووە لە میانی پەیوەندییەکەدا پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و ژمارەیەک پرسێکی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا تاوتوێ کراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردووەتە لەسەر ئەوەی کە پابەندن بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە بیانییەکان عێراق و ڕاشیگەیاندووە کە ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقە ئەو ناوەندانە بپارێزن.

ھەروەھا نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە محەمەد شیاع سوودانی جەختی لەوەش کردووەتە کە ھەموو دەسەڵاتەکان و ھێزە سیاسی و نیشتمانییەکان ھاوران لەسەر ئەوەی عێراق نەخرێتە ناو ململانێیە سەربازییەکان لە ناوچەکە، ھاوکات پێشێلکردنی ئاسمانی عێراقی لەلایەن ھەر لایەنێکەوە بێت بە توندی ڕەت دەکانەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باش لەوەش کراوە کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی کارکردن لەسەر کارپێکردنی ھێڵی بۆڕی نەوتی عێراق بۆ ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای تورکیاوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın