جيهان

دۆناڵد ترەمپ :" شەڕی ئێران تا رادەیەکی زۆر کۆتایی ھاتووە"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئێستا ئێران بەھیچ شێوەیەک خاوەن ھێزی دەریایی، سیستەمی پەیوەندی و ھێزی ئاسمانیی نییە.

Mohammed Hamood Ali Al Ragawi  | 10.03.2026 - نوێکردنەوە : 10.03.2026
دۆناڵد ترەمپ :" شەڕی ئێران تا رادەیەکی زۆر کۆتایی ھاتووە"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەو شەڕی کە بە ھاریکاری ئیسرائیل دژبە ئێران ئەنجامی دەدەن، تا رادەیەکی زۆر کۆتایی ھاتووە.

دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە دیمانەیەکی لەگەڵ تۆڕی"CBS NEWS"ی ئەمریکی ئەنجامدا و گوتی: "پێموایە :" شەڕی ئێران تا رادەیەکی زۆر کۆتایی ھاتووە".

ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە کە ئێستا ئێران بەھیچ شێوەیەک خاوەن ھێزی دەریایی، سیستەمی پەیوەندی و ھێزی ئاسمانیی نییە و گوتی: "ئێستا ئێران لە ڕووی سەربازییەوە، ھیچی نەماوە".

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەش کرد کە کاری زۆری لەبارەی دوورگەی ھورمز ئەنجامداوە، تەنانەت لەوبارەیەوە ھەڕەشەی توندی لە ئێران کرد، لەوەی ئەگەر ھیچ ئاستەنگ لەبەردەم کەشتییە بازرگانییەکان لە گەڕووکە دروست بکات و ئاماژەی بەوەشداوە کە بیر لەوە دەکاتەوە، دەستبەسەر گەڕووی ھورمزدا بگرێت.

ھەرلەوبارەیەوە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد لە کۆنگرەی پارتی کۆماریی لە ویلایەتی فلۆریدا، ڕایگەیاند کە شەڕی دژبە ئێران ئاڵوزە، بەڵام شەڕێکی کورتخایەن دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın