Zana Natık Kerem
13 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2026
سبەی پێنجشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات کە لە میانیدا، دەنگ لەسەر کارنەمە و کابینەکەی حکوومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی دەدات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کارنامەی دانیشتنەکەی سبەی پێنجشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە.
بەپێی کارنامەکە لە میانی دانیشتنەکەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، کارنەمە و کابینەکەی حکوومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی دەخرێنە دەنگدانەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، کارنامەکەی حکوومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی عەلی زەیدی پەسەند بکرێت و متمانەش بە بەشێک لە وەزیرەکانی حکوومەتی نوێ بدرێت.