Zana Natık Kerem
09 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2026
ھەولێر ــ AA
باڵیۆزی کوێت لە عێراق، محەمەد حەسەن زەمان ڕایگەیاند کە ئێران بە بەکارھێنانی خاکی عێراق، ھێرش دەکاتە سەر وڵاتەکەی و داواشی لە حکوومەتی عێراق کرد، سنوورێک بۆ ئەو ھێرشانە دابنێت کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر کوێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، محەمەد حوسێن بەحر علوم پێشوازی کردووە لە باڵیۆزی کوێت لە عێراق، محەمەد حەسەن زەمان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە دیدارەکەدا، پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە و کاردانەوەی شەڕ لەسەر دۆخی ھەرێمی تاوتوێکراون.
لە دیدارەکەدا محەمەد حەسەن زەمان، نیگەرانییەکانی کوێتی سەبارەت بەو ھێرشانەی لەلایەن ئێرانەوە دەکرێنە سەری، گەیاندووەتە وەزارەتی دەرەدەوەی عێراق و ڕاشیگەیاندووە کە ئێران بە بەکارھێنانی خاکی عێراق، ھێرش دەکاتە سەر کوێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە باڵیۆزی کوێت داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە، لەوەی سنوورێک بۆ ئەو ھێرشانە دابنێت کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر کوێت.
ھەربەپێ ڕاگەیاندراوە لەبەرامبەردا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، محەمەد حوسێن بەحر علوم ڕایگەیاند کە عێراق لۆژیکی جەنگ ڕەت دەکاتەوە، بەتایبەتی بەکارھێنانی خاکەکەی بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و ئاماژەی بەوەشداوە کە حکوومەتی عێراق، ھەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرێتە بەر بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە ھەوڵدەدەن زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بگەیەنن.
باس لەوەش کراوە کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەختکراوەتەوە لە سەر گرنگی ھاریکاری ھاوبەشی نێوان عێراق و کوێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.