Heman Hussein Yaseen
09 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2023
هه‌ولێر - AA
دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سوودانی لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی لە هه‌ولێر كۆبووه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه، لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تاوتوێی سەرجەم پرسە گشتییەکان کراوه لەسەر ئاستی نیشتمانیی.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەدواداچوون بۆ گرنگترین دۆسییەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومەت کرا، جگە لە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و ئه‌و رووداوه تراژیدیانه‌ی کە لە کەرتی غەزە روودەدەن له ئه‌نجامی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر گەلی فەڵەستین".
جێی ئاماژه‌یه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌ینراو گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی پێشوازی لێكرا.