سياسەت

مه‌سعود بارزانی: "پشتگیریی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م"

- مه‌سعود بارزانی: "له‌ پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێدرا و ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد و له‌ سبه‌ینێوه‌ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات".

Hemn Baban  | 10.06.2019 - نوێکردنەوە : 10.06.2019
مه‌سعود بارزانی: "پشتگیریی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م"

Arbil

ھەولێر - AA

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد كه‌ تیایدا سوپاسی ئاماده‌بوونی میوانانی كرد و گوتی: "سوپاسی خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌م كه‌ یارمه‌تیی داین بۆ رێكخستنی وه‌زعی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌كه‌ین بۆ خۆڕاگرییان له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دییاتی زۆر".

مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌شی گوت "له‌ پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێدرا و ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد و له‌ سبه‌ینێوه‌ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات". سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی هەروەها گوتیشی: "به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ پشتگیریی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م".

مه‌سعود بارزانی داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور كرد به‌تایبه‌ت ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان.

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌سعود بارزانی سه‌باره‌ت به‌ داعشیش گوتی: "راسته‌ داعش تووشی شكستی گه‌وره‌ بووه‌، به‌ڵام داعش ماوه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی داعش ماوه‌، خه‌ریكه‌ خۆی رێكبخاته‌وه‌ و هاوبیری داعشیش ماون و هه‌ردووكیان مه‌ترسی جیددن له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ناوچه‌كه‌ و جیهانیش، پێویستی به‌وریاییه‌كی زیاتره‌ بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی 2014 له‌ عێراق دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌".

مه‌سعود بارزانی سه‌باره‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش گوتی: "شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌نێكدا نییه‌ و ئومێده‌واریین كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın