لۆگۆی نوێی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لۆگۆ نوێیەکەی بڵاودەکاتەوە و ده‌سته‌واژه‌ی "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان" به زمانی ئینگلیزی ده‌خاته پاڵ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی.
Arbil
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لۆگۆیه‌كی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به زمانی ئینگلیزی خراوه‌ته سه‌ر له‌پاڵ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی كه پێشتر به‌ته‌نها ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌و دوو زمانه هه‌بوون.
لۆگۆ نوێیه‌كه هه‌مان لۆگۆ كۆنه‌كه‌یه واته داڵێك باڵه‌كانی كراوه‌ته‌وه له‌نێو ئاڵای كوردستان كه ره‌نگه‌كانی سوور، سپی، سه‌وزه و خۆرێكی 21 تیشكی لەنێودایه و له خواره‌وه‌ی داڵه‌كه‌ش ساڵی 2005 نووسراوه كه ساڵی دامه‌زراندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا سوێندی یاسایی خوارد و به‌و پێیه‌ش بوو به دووه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم له دوای مه‌سعود بارزانی كه ساڵی 2017 هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی راگه‌یاند.