ئیستانبوڵ- AA
یانەی ئینتەر میلان کە لە ریزبەندی یەکەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)دایە، لۆگۆی خۆی گۆڕی.
لۆگۆی نوێی یانەکە کە رەنگەکانی رەش، سپی و شین لە خۆ دەگرێت لە هەژماری تایبەتی ئینتەر میلان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
لە لۆگۆکەدا پیتەکانی I و M بەشێوەی بەیەکداچوو نووسراون کە هێمان بۆ ناوی فەرمی یانەکە "Internazionale Milano".
لە وەرزی ٢٠٢١- ٢٠٢٢دا یانەکە دەست بە بەکارهێنانی لۆگۆ نوێیەکەی دەکات.