Sangar Hamad Azeez
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
کۆمپانیای سانینگ هۆڵدینگ چینی بەشی زۆری یانەی ئینتەمیلانی ئیتاڵی کڕییەوە.
کۆمپانیاکانی سانینگ هۆڵدینگ-ی چینی رایگەیاند کە بە فەرمی ٦٨،٥٥% پشکی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیایان کڕیوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا سەرۆکی گرووپی کۆمپانیا چینیەکە ژانگ جینگدۆنگ گوتی: "لە ئێستا بەشێکی زۆری یانەی ئینتەرمیلانمان کڕیوە، سوپاسی ئێریک تۆهێر-ی سەرۆکی یانەی ئینتەر میلان دەکەم، لەبەر ئەوەی متمانەی بە ئیمە هەبوو، بوونم لێرەدا لەگەڵ ئێوە مایەی خۆشحاڵییە".
ناوبراو ئەوەیشی ئاشکرا کرد "ئامانجمان ئەوەیە کە لە پێنج ساڵی داهاتوودا یانەکە بگەیەننە باشترین ئاست و رکابەری باشترین یانەکانی جیهان بکەین".