رۆما - AA
لە ١٣مین هەفتەی خولی ئیتاڵیا (سێریا ئا)دا، یانەی یوڤێنتوس میوانداری ئینتەر میلانی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی ٢-٠ لێ بردەوە.
یوڤێنتوس و ئینتەر میلان لە یاری دێربی خولەکەدا کە بە "دێربی ئیتاڵیا" ناسراوە، لە یاریگای ئەلیانز لە تۆرینۆ رووبەڕووی یەک بوونەوە.
سەرباری ئەوەی چەندین هەلی گۆڵ تۆمارکردن بۆ تیپی میوان (ئینتەر میلان) رەخسا، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات.
لە خولەکی ٥٢ی نیوەی دووەمدا، تیپی خاوەن یاریگا لە رێگەی یاریزان ئادرین رابیۆ گۆلی یەکەمی تۆمار کرد و ئەنجامی یارییەکەی بۆ ١-٠ گۆڕی.
لە خولەکی ٨٤دا، نیکۆلۆ فاجیۆلی گۆڵێکی دیکەی بۆ یوڤێنتوس تۆمار کرد، بەمەش جیاوازییەکەی کردە ٢-٠.
بەم ئەنجامەش یوڤێنتوس سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و کۆی گشتی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ٢٥ خاڵ و پلەی پینجەمی ریزبەندی وەرگرت.
لە بەرامبەردا ئینتەر دووچاری پێنجەمین دۆڕانی خۆی لەم وەرزە بووەوە و بە کۆکردنەوەی ٢٤ خاڵ بۆ پلەی حەوتەمی ریزبەندی دابەزی.