ئیستانبوڵ - AA
لە جامی ئینگلتەرا (EFL Cup)دا، مانچستەر ستی لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٢-٠ لە چێڵسی بردەوە جۆی گەیاندە قۆناغی چوارەم.
لە قۆناغی سێیەمی جامەکەدا، هەشت یاری بەڕێوەچوو.
مانچستەر ستی میوانداری چێڵسی کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، گۆڵەکانی مانچستەر ستی لە رێگەی یاریزانان ریاز مەحرەز (لە خولەکی ٥٣) و جولیان ئەلڤارێز (لە خولەکی ٥٨) تۆمار کران.
لە گرینگترین یارییەکانی هەمان رۆژدا، برایتۆن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەوتنی بەسەر ئارسناڵ تۆمار کرد و خۆی گەیاندە گۆناغی داهاتوو.
ئەنجامی یارییەکانی دیکە بەم شێوەیە بوو:
نۆتینگهام فۆرێست - تۆتنهام: ٢-٠
وڵڤەرھامپتۆن - لیدز یونایتد: ١-٠
ساوسھامپتۆن - شێفیڵد وێدنزدەی: ١-١ (بە لێدانی یەکلاکەرەوە ٦-٥)
وێست هام یونایتد - بلاکبێرن رۆڤەرز: ٢-٢ (بە لێدانی یەکلاکەرەوە ٩-١٠)
نیوکاسڵ یونایتد - کریستاڵ پاڵاس: ٠-٠ (بە لێدانی یەکلاکەرەوە ٣-٢)
لیڤەرپوول - دێربی کاونتی: ٠-٠ (بە لێدانی یەکلاکەرەوە ٣-٢)