مەدرید- AA
لە میانی هەفتەی ١٤یەمینی یارییەکانی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (La Liga)دا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی قادیسی کرد.
یاریزان، ئیدیر میلیتاوۆ لە خولەکی ٤٠ی یارییەکەدا گۆڵی یەکەمی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٧٠دا یاریزان، تۆنی کرۆس، گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد، لە بەرامبەریشدا یاریزان، لوکاس پێرێز، لە خولەکی ٨١دا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی قادیس تۆمار کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات. بەم ئەنجامەش یانەی شاهانە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٣٥ خاڵ و لەدوای یانەی بارسێلۆنا لە ریزبەندی دووەمی یانە ئیسپانییەکاندا دێت.
لە بەرامبەریشدا یانەی قادیس بە ١١ خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمدا مایەوە.
جێی ئاماژەیە، یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، کەریم بنزیما لە ١٩ی تشرینی یەکەمەوە بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییەکانی نەکردووە و لەم رووبەڕووبوونەوەیەشدا ئامادە نەبوو.
بڕیاریشە بەهۆی یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ەوە، بە شێوەیەکی کاتی یارییەکانی لا لیگا بوەستێت و رووبەڕووبوونەوەکانی ١٥هەمین هەفتەی خولەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمدا دەست پێبکاتەوە.