مەدرید - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی ٢٤ی خولی یانە پلە یەکەمەکانی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga)، یانەی بارسێلۆنا بووە میوانی یانەی ئیسپانیۆل و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٢ کۆتایی هات.
بارسێلۆنا لە خولەکی دووی یارییەکەدا، بە گۆڵێکی پێدری توانی پێشبکەوێت.
یاریزانی یانەی خاوەن یاریگا، سێرگی داردێر لە خولەکی ٤٠ی یارییەکەدا، گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەکەی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
لە خولەکی ٦٤ی نیوەی دووەمی یارییەکەدا، بە گۆڵێکی یاریزان رائول دێ تۆماس یانەی ئیسپانیۆل پێشکەوت.
لە خولەکی ٩٠+٢ی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، هەریەک لە یاریزانی بارسێلۆنا، گیرارد پیکێ و یاریزانی ئیسپانیۆل، نیکۆ میلامید کارتی سوورییان بەڕوودا بەرزکرایەوە.
لە دوا ساتەکانی یارییەکەدا و لە خولەکی ٩٠+٦ یاریزانی هۆڵەندی، لووک دی یۆنگ تۆڕی یانەی ئیسپانیۆل-ی هەژاند و توانی خاڵێک بۆ یانەکەی دەستەبەر بکات.
بەم ئەنجامەش یانەی بارسێلۆنا کە یارییەکی کەمتری ئەنجامداوە بە ٣٩ خاڵ لە ریزەندیی چوارەمین مایەوە، ئیسپانیۆل-یش بە ٢٨ خاڵ لە سێزدەمین ریزبەندیی یانەکان شوێنی خۆی گرت.