Doğa Kırmızıoğlu
15 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
کێبڕکێکانی ئۆتۆمبێل لە پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمولا ١دا، ساڵی رابردوو دەستی پێ کرد و لەم وەرزەشدا بەردەوام دەبێت.
لەو بارەیەشەوە فۆرمولا ١ راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی یەکێتیی نیودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل و نوێنەری تیمەکانی فۆرمولا ١، بەکۆی دەنگ بڕیار درا هاوشێوەی وەرزی رابردوو کێبڕکێکانی ئۆتۆمبێل لەم وەرزەشدا بەردەوام بن و لەم وەرزەدا سێ کێبڕکێ بەڕێوەبچێت.
وا بڕیارە لەم وەرزەدا کێبڕکێکان لە ئیتاڵیا، بەڕازیل و نەمسا بەڕێوەبچن و کۆمەڵێک گۆڕانکاریش لە یاساکانی کێبڕکێکەدا دەکرێت وەک پێدانی خاڵ بە هەشت شۆفێری یەکەم ئەمە لە کاتێکدایە کە لە پێشبڕکێکانی رابردوودا، تەنها سێ شۆفێری یەکەم خاڵیان پێدەدرا.
گۆڕانکارییەکی دیکەش بریتییە لەوەی کە شۆفێرەکان بەگوێرەی خێراییان خاڵیان پێدەدرێت و خاڵەکان کاریگەرییان لەسەر ریزبەندی دەستپێکی کێبڕکێکە دەبێت.