تۆپی پێ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید لە بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانی La Liga نزیکبووەوە
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای ئەوەی لە چوارچێوەی یارییەکانی سی و حەوتەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا (La Liga)دا، (٢ ـ ١) لە یانەی ئۆساسۆنای بردەوە، یەک ھەنگاوی ماوە تا نازناوی ئەم ورزەی خولەکە بەدەستبھێنێت.
Ankara
ئیستانبوڵ ــ AA
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای ئەوەی لە چوارچێوەی یارییەکانی سی و حەوتەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا (La Liga)دا، (٢ ـ ١) لە یانەی ئۆساسۆنای بردەوە، یەک ھەنگاوی ماوە تا نازناوی ئەم ورزەی خولەکە بەدەستبھێنێت.
لە چوارچێوەی یارییەکانی سی و حەوتەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا (La Liga)، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و یانەی ئۆساسۆنا رووبەڕووی یەکتربوونەوە.
لە خولەکەکانی ٨٢ و ٨٨دا، یاریزانانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، رینان لودی و لویس سوارێز دوو گۆڵیان بۆ یانەکەیان تۆمارکرد و لە خولەکەی ٧٥ی یارییەکەیشدا، تاکە گۆڵی یانەی ئۆساسۆنا لەلایەن یاریزان ئەنتی بۆدیمیر تۆمارکرا.
ھاوکات لەگەڵ بردنەوەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئۆساسۆنا، یانەی ریال مەدریدیش (١ ـ ٠) لە ئەتلەتیکۆ بیلباوی بردەوە و یانەی بارسێلۆنایش لەسەر یاریگای خۆی بە (١ ـ ٢) بەرامبەر بە سێلتا ڤیگۆ دۆڕا.
بەمەیش یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی ٨٣ خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانیای گرتووەتەوە و یەک ھەنگاوی ماوە نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بەدەستبھێنێت و ھەرچی یانەی ریال مەدریدە بە کۆکردنەوەی ٨١ خاڵ لە پلەی دووەمدایە و بارسێلۆنایش بە کۆکردنەوەی ٧٦ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن