إسطنبول
لە میانی گەڕی ١١هەمی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (لا لیگا)دا، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای کامپ نو میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباوی کرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بەسەردا تۆمار کرد.
لە خولەکی ١٢ی یارییەکەدا، عوسمان دێمبلی بەلێدانی سەر، گوڵی یەکەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد و دواتر لە خولەکی ١٨دا، سێرجییۆ رۆبێرتۆ بە شوتێکی بەهێز گۆڵی دووەمی لە یانەی میوان تۆمار کرد.
لە خولەکی ٢٢ یارییەکەدا، رۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، هەروەها فێران تۆڕێس لە خولەکی ٧٣ی یارییەکەدا، گۆڵی چوارەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد.
بەم سەرکەوتنەش بارسێلۆنا کە ریزبەندی دووەمی گرتووە لە لا لیگادا، کۆی خاڵەکانی بۆ ٢٨ خاڵ بەرزکردەوە و ژمارەی خاڵەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباویش لە ١٨ خاڵدا مایەوە بە ریزبەندی شەشەم.