مەدرید - AA
لە بیست و پێنجەمین ھەفتەی یارییەکانی خولی ئیسپانیا پلە یەک (La Liga)دا، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٣-٠ سەرکەوتنی بەسەر ئالاڤێس-دا تۆمار کرد.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ تەواو بوو و لە گێمی دووەمدا، ریال مەدرید لە رێگەی مارکۆ ئەسێنسیۆ (خولەکی ٦٣)، ڤینیسیۆس جۆنیۆر (خولەکی ٨٠) و کەریم بنزیما (خولەکی ٩٠+١ بە لێدانی سزا) گۆڵەکانی تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٥٧ خاڵ و توانی بەردەوام بێت لەسەر پێشەنگی خولەکە.
یانەی ئالاڤێس بە بەدەستھێنانی ٢٠ خاڵ لە ریزبەندی نۆزدەهەمی خولەکەدایە.
لە یارییەکی دیکەی خولەکەدا، یانەی خیتافی و کادێز رووبەڕووی یەک بوونەوە.
یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ بە یەکسان بوون بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات.
بەو ئەنجامە خیتافی کۆی خاڵەکانی گەیشتە ٢٦ خاڵ و ریزبەندی ١٥ی خولەکەی گرتووە.