رۆما - AA
لە ھەفتەی بیست و شەشەمی خولی ئیتاڵیا پلە یەک (Serie A)دا، یانەی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٢-٢ لەگەڵ یانەی سالێرنیتانا یەکسان بوو.
یانەی میلان کە پێشەنگی خولەکەی گرتووە، بووە میوانی یانەی سالێرنیتانا کە لەئێستادا لە دواهەمین ریزبەندی یانەکاندایە.
میلان بە گۆڵێکی یاریزان جونیەر مێسیایس لە خولەکی پێنجی یارییەکەدا، توانی پێش بکەوێت، یانەی خاوەن یاریگا، سالێرنیتانا لە خولەکی ٢٩دا بە گۆڵی یاریزان فێدێریکۆ بۆنازلی ئەنجامی یارییەکەی بۆ ١-١ یەکسان کردەوە و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
لە خولەکی ٧٢ی یارییەکەدا، یاریزان میلان دوریچ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەی سالێرنیتانا تۆمار بکات، خۆشی هاندەرانی یانەکە زۆری نەکێشا. لە خولەکی ٧٧ یاریزانی یانەی میلان، ئەنتێ رێبیچ بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکسان بوون، توانی ئەنجامی یارییەکە بۆ ٢-٢ بگۆڕێت.
دوای ئەم ئەنجامە یانەی میلان سەرەڕای لەدەستدانی دوو خاڵی یارییەکە توانی بە ٥٦ خال پارێزگاری لە ریزبەندی یەکەم بکات و یانەی سالێرنیتانا بە ٢٠ خاڵ لە دواهەمین ریزبەندی یانەکاندا مایەوە.
ئەنجامی یارییەکانی دیکەی ھەفتەی بیست و شەشەمی خولی ئیتاڵیا پلە یەک (Serie A) بەم شێوەیە بوو:
رۆما ٢-٢ هێلاس ڤیڕۆنا
سامبادۆریا ٢-٠ ئێمپۆلی