Mücahit Hüseyin Eroğul
06 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
رێوڕەسمێک بۆ بەخشینی خەڵات بە براوەکانی چل و چوارەمین ماراسۆنی ئیستانبوڵ ئێن کۆڵای سازکرا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی ئیستانبوڵ و بە هەماهەنگیی گەورە شارەوانی شارەکە رێکخرابوو.
رێوڕەسمەکە لە مەیدانی سوڵتان ئەحمەد و بە بەشداری سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشی تورکیا، مستەفا یاسین تاش و بەرپرسانی دیکە بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، بڕی ٢٠ هەزار دۆلار بەخشرایە هەر یەک لە وەرزشوانانی براوەی یەکەمی سەر ئاستی پیاوان و خانمان، براوەی دووەم بە ١٠ هەزار دۆلار و سێیەمیش بە شەش هەزار دۆلار خەڵات کران، هەروەها ئەو هاووڵاتییە تورکانەی پلەی یەکەمیان بەدەستدەهێنا بە ٣٠ هەزار لیرە، دووەم ١٥ هەزار لیرە و سێیەمیش بە پێنج هەزار لیرەی تورکی خەڵات کران.