Hamit Hüseyin
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2019
ھەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئوغلۆ لە ھۆلی سەعد عەبدوڵڵا بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کرد و دواتر لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە.
ئەمڕۆ مەولود چاوشئوغلو لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبووەوە و دواتر بەشداری کرد لە رێوەرسمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و دواتر لەگەڵ سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان ، مەسعود بارزانی کۆبووەوە.