Meltem Öztürk,Hemın Othman Mohammed
28 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2017
سەبارەت بەهەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بۆ تورکیا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند ''بەپێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان لە باکووری ئەو وڵاتە، پێکهاتەیەکی خۆ بەڕێوەبەرە. پەرلەمان، سەرۆکوەزیران، وەزیر و ئاڵای جودایان هەیە و لەسەر ئاستی جیهانیش بەو جۆرە دەناسرێن. باسکردنی ئەم بابەتە وەک ئەوەی کە مامەڵەیەکی نوێیان لەگەڵدا کرابێت، نیازپاکیی نییە. تورکیا بەتەواوەتی رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت. رێز لەهەموو ئەو ماددانەش دەگرێت کە لە دەستووری عێراقدا هاتوون. ئێمە جگە لەوە، هیچ هەڵوێستێکی دیکەی دیپلۆماسیی، پەیڕەوکردنی شێوازی نوێی مامەڵەمان ئەنجام نەداوە و ئەنجامی نادەین''.
له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان، یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كه ره‌خنه‌ی له رێوڕەسمی پێشوازیكردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مه‌سعود بارزانی گرتبوو به‌ئاڵای هەرێمی كوردستانه‌وه و، گوتی: ''بەپێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان لە باکووری ئەو وڵاتە، پێکهاتەیەکی خۆ بەڕێوەبەرە. پەرلەمان، سەرۆکوەزیران، وەزیر و ئاڵای جودایان هەیە و لەسەر ئاستی جیهانیش بەو جۆرە دەناسرێن. باسکردنی ئەم بابەتە وەک ئەوەی کە مامەڵەیەکی نوێیان لەگەڵدا کرابێت، نیازپاکیی نییە. تورکیا بەتەواوەتی رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت. رێز لەهەموو ئەو ماددانەش دەگرێت کە لە دەستووری عێراقدا هاتوون. ئێمە جگە لەوە، هیچ هەڵوێستێکی دیکەی دیپلۆماسیی، پەیڕەوکردنی شێوازی نوێی مامەڵەمان ئەنجام نەداوە و ئەنجامی نادەین. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه گوتهمانه؛ ئیمه له‌گه‌ڵ برایانی كورد كێشه‌یه‌كمان نییه. ئه‌و كوردانه‌ی له عێراق و سووریا ده‌ژین و به‌تیرۆره‌وه تێوه‌نه‌گلاون برای ئێمه‌ن. برایانی تورك و به‌ڕه‌گه‌ز كورد له وڵاته‌كه‌ماندا تاجی سه‌رمانن''.