Kemal Karadağ, Oğuzhan Sarı
10 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2026
بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، جەلال ئادان، پەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی و سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی، موساوات دەروێشئۆغڵو بەشداریان لەو دانیشتنەدا کرد کە تیایدا تاوتوێی پێشنیاری یاسای پەیوەندیدار بە بەهێزکردنی هاودهنگی نیشتمانی و یەکگرتووی کۆمەڵایەتیی دەکرا، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر ئامادە کراوه.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی، عەبدوڵڵا گولەر و سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، فایك ئۆزتراک و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یهنی یۆڵ و سەلجوق ئۆزداغ پێش دانیشتنەکە چوونە لای باخچەلی و تەوقەیان لەگەڵ کرد.
هاوكات پەرلەمانتارانی ئیی پارتی کە به لهمل كردنی ئاڵای تورکیا بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد، ئاڵای تورکیایان لەسەر ڕێزەکانیان دانا.