Heman Hussein Yaseen
09 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2023
ھەولێر - AA
دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان-عێراق لەبارەی ھێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی ھەریر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیاییدا وێرای پشڕاستکردنەوەی ھێرشەکە، ئاشکرایشی کردووە کە فڕۆکەخانەکە ٢٠ی تشرینی یەکەمەوە چۆڵکراوە.
لە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری ھەرێم دا ھاتووە: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ١٩:١٥، لە ڕێگای درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی ھەریر لە پارێزگای ھەولێر کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەھات، بەڵام لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ چۆڵ کراوە، بەھۆی ھێرشەکەوە ئاگر لە کۆگای سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتەوە".
جێی ئاماژەیە ئێوارەی ئەمڕۆ، چەند دەنگێکی گەورە لە فڕۆکەخانەی ھەریر بیسترا و دواتر ئاگرێک لەناو فڕۆکەخانە کەوتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.