Heman Hussein Yaseen
09 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2023
هه‌ولێر - AA
كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند ده‌نگێكی گه‌وره له بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر بیسترا و دواتر ئاگرێك له‌ناو فڕۆكه‌خانه كه‌وته‌وه.
هێرشه‌كه له رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه و له ئاكامدا ئاگرێكی گه‌وره له نێو فڕۆكه‌خانه كه‌وتووه‌ته‌وه و تا دێ ئاگره‌كه گه‌وره ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان به دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه و یه‌كێك له فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان به كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نیدا ته‌قیووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی ئاگره‌كه.
ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه له نزیك رووداوه‌كه‌ن به‌ڵام هێزه ئه‌مریكییه‌كانی نێو فڕۆكه‌خانه ره‌زامه‌ندیان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان بچنه نێو فڕۆكه‌خانه.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند کە شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ و کاتژمێر ٠٠:٤٠، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی ھەریر لە پارێزگای ھەولێر.
هاوكات پێشتریش بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە جارێكی دیكه له رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كه دوو دانه‌یان لە ئاسماندا تەقێندرانەوە و ئەوەی دیکەشیان بەنەتەقیووی کەوتەخوارەوە.