Sinan Doğan
10 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2026
بە پێی زانیارییە بەراییەکان، لە ئاکامی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلەی ڕیختەر لە کۆلۆمبیا، ٢٢ کەس گیانی لەدەستداوە.
ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاوی كردهوه، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٤ پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویداوە، کە چهقهكهی نزیکەی پێنج کیلۆمەتر ڕۆژهەڵاتی شاری سان خۆسێ دێل پالمار لە ڕۆژئاوای کۆڵۆمبیا بووه.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه كه قووڵاییی بوومەلەرزەکە ١٠٧ کیلۆمەتر بووە.
بوومەلەرزەکە لە شارە جیاوازەکانی وڵاتەکە بەتایبەت ناوچەی ئیداریی چۆکۆ، بارانکیا، بۆگۆتای پایتەخت، مەدین، مانیزالس، پێریرا و بوکارامانگا هەستیپێکرا، ترسی زۆری دروست كردووه.
بە پێی زانیارییە بەراییەکان، لە ئاکامی بوومەلەرزەکەدا، ٢٢ کەس گیانی لەدەستداوە.
کارەکان بۆ دیاریکردنی ئاستی زیانەکان بەردەوامه.
هەر لەم بارەیەوە سەرکۆماری کۆلۆمبیا ئالبێرادۆ دە لا ئێسپێرێلا لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە ڕایگەیاند کە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی هەوڵەکانی فریاکەوتن دەکات.