Zana Natık Kerem
10 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2026
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە ھەشت حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکووک، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە خاپوورکراون.
شانەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، پشت بەستن بە زانیاریی ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ھەشت حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی دۆڵی زەغیتون باشووری پارێزگای کەرکووک بۆردومان کردووە.
ھەروەھا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، ھەشت حەشارگەکە خاپوورکراون.