Heman Hussein Yaseen
09 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2023
هەولێر - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عيراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
لە سەردانەکەیدا، سوودانی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا
بڕیارە لەو سەردانەیدا سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە و کۆمەڵێک تەوەری پەیوەندار بە ناوچەکە تاوتوێ بکات.