Heman Hussein Yaseen Yaseen
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لیژنەی باڵای ھاوبەشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و، ھەردوولا ھەنگاوەکانی لیژنەکەیان بە دەرفەتێکی باش زانیووه تا بتوانن چارەسەر بۆ کێشە ھەڵواسراوەکان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق بدۆزنەوە.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لیژنەی باڵای ھاوبەشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و، ھەردوولا ھەنگاوەکانی لیژنەکەیان بە دەرفەتێکی باش زانیووه تا بتوانن چارەسەر بۆ کێشە ھەڵواسراوەکان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق بدۆزنەوە، ھەروەھا لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوەکان بۆ لابردنی ئاستەنگەکان و گەیشتن بە لێکگەیشتن و دۆزینەوەی چارەسەر کە لە بەرژه‌وەندیی ھەرێمی کوردستان و عێراقدا بێت، کۆک بوونه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: ''له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ھەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدرال عادل عه‌بدولمه‌هدی و لیژنەی باڵای ھاوبەشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرد کە ھەوڵەکانیان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانە و لەمبارەیەوە پاڵپشتیی خۆی بۆ ھەنگاوەکانی ھەردوولا نیشان دا و وێڕای جەختکردنەوە لەسەر کاری ھاوبەش و یەک تیمی، ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە تێڕوانین و بڕیاری ھەرێمی کوردستان دۆزینەوەی چارەسەرە لە چوارچێوەی عێراق و لەسەر بنەمای دەستوور کە ببێتە ھۆکاری سەقامگیری و بەرهوپێشبردنی پەیوەندیی ھەردوولا''.
له به‌شێكی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له ''کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە تێڕوانینی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نیشان دا و، پوختەیەکیشیان لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ھاوبەشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال و تێڕوانینی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، خستەڕوو''.