سه‌رۆكی هه‌رێم و شاندێكی كۆریای باشوور كۆبوونه‌وه
Arbil
شاندی كۆریای باشوور هیوای زیاتر پێشخستنیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.
ماڵپەڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی كۆریای باشوور به سه‌رۆكایه‌تیی راوێژكاری سه‌رۆكی كۆریای باشوور، هان بیۆنگ دوو بۆ كاروباری ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه.
شاندی میوان پیرۆزبایی سه‌ركۆمار و سه‌رۆکوه‌زیران و خه‌ڵكی كۆریایان به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دۆستایه‌تیی خه‌ڵك و حكوومه‌تی كۆریای باشووریان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه و هیوای زیاتر پێشخستنیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێناندا بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان بانگهێشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا سه‌ردانی كۆریای باشوور بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جیا له پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك ده‌رباری دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پیرۆزبایی سه‌ركۆمار و سه‌رۆکوه‌زیران و خه‌ڵكی كۆریای باشوور و داوه‌تكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ردانی كۆریا كرد و دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشووری له هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه كه له میانی بوونی هێزه‌كانی زه‌یتون و رێكخراوه ناحكوومییه‌كانی كۆریای باشوور له هه‌رێم درووست بوون و هاوكاری و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن