Dlshad Saifaalddin Ahmed
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
سلێمانی ـ AA
گوتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان، یاسین مەحمود لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لە دۆخی ئێستای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت دەكات، هەروەها باس لە كاریگەری ململانێ و دۆخی سیاسی سلێمانی لەسەر كەرتی ئابووری و وەبەرهێنان لە پارێزگاكە، كاریگەری دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێم لەسەر كەرتی ئابووری و وەبەرهێنان، هەروەها توندكردنەوەی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران و سوود وەرگرتنی هەرێم لەو دۆخە دەكات.
- "لەئێستادا وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رێژەییە"
یاسین مەحمود دەڵێت "ئەمساڵ بەراورد بە چوار ساڵی رابردوو دۆخی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان باشتر بووە، بەڵام ئەو گۆڕانگارییە رێژەییە و پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەكانی وەبەرهێنان لە هەولێرن و شارەكانی تری دهۆك و سلێمانی لەو پڕۆژانە بێبەشن و وەبەرهێنان تێیاندا بەردەوامە لە پاشەكشە".
ئەو گوتی: "لە دوای ساڵی 2014 وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پاشەكشەی كردووە، بەڵام لە ساڵی 2018 و دوای لابردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بەتایبەت لە ساڵی 2019 رێكکەوتنەكان لەگەڵ بەغدا كاریگەری ئەرێنی باشی دروستكردووە و دۆخی ئابووری باشتر بووە، ئەمەش وای كردووە جوڵەی بازاڕ و خواست لەسەر پڕۆژە و كاركردن لە پڕۆژەكانی رابردووش بە ئەندازەیەك بەرچاو دەركەوێت.
لەئێستادا وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رێژەییە، بەجۆرێك لە هەولێر كەرتی وەبەرهێنان جموجوڵی باشی تیادایە و خواستێكی زۆری لەسەرە و چەندین پڕۆژە مۆڵەتیان وەرگرتووە، لەو پڕۆژانەش پڕۆژەی گەورە و گرنگ و ستراتیجی تیادایە، بەڵام لە شارەكانی تری دهۆك و سلێمانی كە ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیانیش لەخۆ دەگرێت ...