Sarmand Hameed
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى به‌دواداچوونى بۆ زيانه‌كانى لافاو له هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى سەربە پارێزگاكه كرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، نێچيرڤان بارزانى له په‌يوه‌ندييه‌كى تهلهفۆنيیدا له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو لە دۆخ و هه‌واڵى لێقه‌وماوان و زيانمه‌ندانى پرسى و گوێبيستى رێكاره‌كان و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و چۆنیيهتيى مامه‌ڵه‌كردنى لايه‌نه په‌يوه‌نداره حكوومييه‌كان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و لێقه‌وماواندا بوو.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كردووەته‌وه كه سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه به‌دواداچوونى مه‌يدانى بۆ شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى لافاو ده‌كات و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى راسپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌ومان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانيان، هه‌روه‌ها رايگهياندووە خۆشبه‌ختانه هيچ زيانێكى گيانى له لافاوه‌كان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
لاى خۆيه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو وێڕاى پێشكه‌شكردنى پووختهيهک له‌سه‌ر شوێن و قه‌باره‌ى زيانه‌كان و دۆخه‌كه به‌گشتى، سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كردووە بۆ پرسين و به‌دواچوونى دۆخى لێقه‌ومان و زيانمه‌ندان و ئاماده‌يييان بۆ يارمهتيدان و هاوكاريكردنيان.